پۆلیسی گەرمیان: دوو ئافرەت خۆیان خنکاند

پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە چەند كاتژمێری رابردوودا دوو ئافرەت بەهۆی خۆهەڵواسینەوە گیانیان لەدەستداوە كە یەكێكیان ژنە و سێ مانگە ژیانی هاوسەریی دروستكردووە.

موقەدەمی مافپەروەر، عەلی جەمال قەدوری لە ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە "درەنگانێكی شەوی ڕابردوو لەگەڕەكی فەرمانبەرانی قەزای كەلار تەرمی ئافرەتێك لە نەتەوەی عەرەب بەناوی (خ - خ - ع) تەمەن 22 ساڵ كە ژنی ماڵەوە بووە هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار كە بەهۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدابوو بەوتەی كەسوكاری، ناوبراو سێ مانگە زەواجی كردوەو ئەمشەو خۆی هەڵواسیوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "بەرەبەیانی ئەمڕۆش لەگوندی صاڵح ئاغا سەر بەناحیەی قۆرەتوو تەرمی كچێك بەناوی( ج- س - ا ) تەمەن 15 ساڵ هێنرایە بەشی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار كە بەهۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدابوو".

پۆلیسی گەرمیان دەڵێت "لەئێستادا توێكاری بۆتەرمەكان كراوەو پۆلیسی گەرمیان پەڕاوی لێكۆڵینەوەی لەسەر ڕوداوەكان كردۆتەوە دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردوە لەسەر هۆكاروچۆنێتی ڕوداوەكان".



PM:12:45:27/05/2022