ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە له‌سه‌ر رێگای زه‌ڕایه‌ن - ده‌ربه‌ندیخان ژن و پیاوێك گیانیان لەدەستدا كه پیاوه‌كه ئه‌فسه‌ره به پله‌ی رائید له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ لەسەر رێگەی نێوان زەڕایەن ـ دەربەندیخان، ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشاوە بە دیواربەندییەکی لاتەنیشتی شەقامەکە و بەهۆیەوە هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە".
ئەوەشی خستەڕوو، پیاوەکە ناسنامەی پێبوە و ناوی (م.ح. ع)یە و تەمەنی (٥٤) ساڵە و پلەی رائیدە لە وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام ژنەکە ناسنامەی پێنەبووە، بەهۆی ئەوەی مۆبایلەکانیشیان پاسۆردی لەسەرە نەتوانراوە کەسوکاریان بدۆزرێتەوە لە ئێستادا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ته‌رمی ژن و پیاوه‌كه ره‌وانه‌ی په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كراون.