گۆڕانکاری لە پاسپۆرتی عێراقیدا دەکرێت

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی عێراق، ڕایگەیاند "گۆڕانکاری لە پاسپۆرتی عێراقیدا دەکرێت و دەگۆڕێت بۆ پاسپۆرتی ئەلکترۆنی".

 

ئەمڕۆ ٢٧ی ئایار هەینی، ماجد عەدنان بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی عێراق، لە کۆتایی ئەمساڵ ڕێکارەکان بۆ گۆڕینی پاسپۆرتەکە دەگیرێتەبەر. 

 

بڕیارە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢رێکارەکان بگیرێتەبەر، ئەوەش یەکەم ھەنگاوە لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ دەرکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی.

 

وتیشی "ھاووڵاتیان ناچارناکرێن پاسپۆرتەکانیان بگۆڕن، بەڵکو ھەردوو پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی و کاغەزی بەشێوەیەکی ئاسایی بەکاردەھێنرێن و ھیچ کێشەیەک دروست ناکات، تادەستەی فڕۆکەوانی جیھانی داوانەکات کارکردن بە پاسپۆرتی کاغەزی رابگیرێت، ھاووڵاتی دەتوانێت بەردەوام بێت لەبەکارھێنانی پاسپۆرتی کاغەزی. "

 

هەروەها، دەرکردنی ئەم پاسپۆرتە بەپێی مەرجەکانی دەستەی فڕۆکەوانی نێودەوڵەتییە کە پێویستی بە بوونی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی هەیە،  ماجد عەدنان باسی لەوەشکرد،کاتێک داتابەیس بۆ کارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە تەواو دەبێت، هاوڵاتی بەهیچ شێوەیەک پێویستیان بە بەڵگەنامەکان نابێت" و دەڵێت، "کارتی نیشتمانی و پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بە ئاسانی بەپێی داتابەیسەکە دەردەکرێت

 



PM:07:34:27/05/2022