سلێمانی.. پیاوێک بە کوژراوی لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

لە گەڕەكی قولەرەیسی شاری سلێمانی پیاوێک، لە ماڵەكەی خۆیدا بە كوژراوی دۆزرایەوە کە ئاسەواری گولـلە بە جەستەیەوە دیارە

 

ئەمڕۆ ٣١ی ئایار سێشەممە، سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی ڕایگەیاند، پیاوەکە ناوی (ت. م)ـە و تەمەنی ٥٣ ساڵە، کاتژمێر شەش و نیوی ئەم بەیانییە لە ماڵەکەی خۆی لە لە گەڕەكی قولەرەیسی شاری سلێمانی بە كوژراوی دۆزرایەوە

 

بە گوێرەی زانیارییەکان و وتەی كەسوكاری كوژراوەكەش فیشەك بەرسەری كەوتووە و گیانی لەدەسداوە

 

 

كوژراوەكە خاوەنی پێنج منداڵە و پۆلیس لێكۆڵینەوەی لە هۆكاری کوژرانەکەی دەستپێكردووە. 



PM:02:44:31/05/2022