بۆری ئاوی (دوکان - سلێمانی) تەقی

ئەمشەو بۆری ئاوی (دوکان - سلێمانی) شکا، کە بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ شۆفێران دروست بووە.  

لە ڕاگەیەنراوێکدا قائیمقامییەتی قەزای دوکان ڕایگەیاند" بەهۆی پچڕانی تەزووی کارەبا و هاتنەوەی لە هەمان کاتدا بۆری گواستنەوەی هێڵی دووەم ئاوی (دوکان - سلێمانی) تەقی و بەهۆیەوە ئاستەنگی بۆ شۆفێران دروست بوو لە ڕووی هاتوچۆوە". 


ئەوەشی خستەڕوو، هۆکاری سەرهەڵدانی ئاستەنگەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ناوەندی هەردوو شەقامەکە بۆرییەکە تەقیوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ڕوداوەکە تیمە خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی و بەرگری شارستانی و کارمەندانی هاتوچۆو پۆلیس و ئاسایش گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەکە، تیمی سیانەی وێستگەی پیرقوربانیش لە شوێنی ڕوداوەکەن و هەوڵی نەهێشتنی ئاستەنگەکان دەدەن. 


PM:11:01:02/06/2022