نەوەی نوێ: سەرکردایەتی یەکێتی پارە لە سەرمایەدارەکان دەسەنن

نەوەی نوێ ڕایدەگەیەنێت" سەرکردایەتی نوێی یەکێتی بە دوو جۆری جیاواز پارە لە سەرمایەدارەکان دەسەنن، یەکێکیان لە رێی کۆمپانیایەکی حیزبی یەکێتتیەوە، ئەوی تریان لە رێی فەرمانگەکان". 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" زۆرینەی بازرگان و کۆمپانیاکانی سنوری یەکێتی شاری سلێمانیان جێهێشتووە بەرەو بەغداد و باشوری عێراق، وە یەکێتی و سەرکردایەتی نوێی یەکێتی بە دوو جۆری جیاواز پارە لە سەرمایەدارەکان دەسەنن، یەکێکیان لە رێی کۆمپانیایەکی حیزبی یەکێتتیەوە، ئەوی تریان لە رێی فەرمانگەکان کە هەر فەرمانگەیەک بە جیا پارە وەردەگرێت لە سەرمایەدارەکان". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەوەشی خستەڕوو، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە دۆسیەی یاسایی لەسەر یەک بە یەکی بەرێوەبەری فەرمانگەکان و ئەو فەرمانبەرانە کۆکراوەتەوە کە پارە وەردەگرن، وە دڵنیایان دەکەینەوە یەک بە یەکیان تا نەخرێنە زیندان وازیان لێ ناهينین، جا ئەمرۆ بێت یان سبەی رۆژی خۆیان دێت.


PM:06:09:03/06/2022