کێشەی شکانی بۆری ئاوی دوکان-سلێمانی چارەسەر کرا

دوای شكانی، بۆری ئاوی دوكان-سلێمانی ئەمڕۆ دوای ٤٠ کاتژمێر تواندرا چاک بکرێتەووە و دابەشكردنی ئاو لەو گەڕەكانەی لەو هێڵەوە ئاویان بۆ دەچێت دەستپێدەكاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی حوزەیرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ڕاگەیانراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی شەوی ۲/٦/٢٠٢٢ بەهۆی كێشەی كارەبا بۆری سەرەكی ئاوی دوكان سلێمانی هێڵی یەك شكا، دەست بەجێ بەسەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێوەبەرو لێپرسراوی بەشەكانی دابەشكردن و چاكسازی تۆڕەكانی ئاو و لێپرسراوی وێستگەی دوكانی یەك و گەنجینە وتیمێكی پسپۆڕ لە كارمەندان ، توانرا لەماوەی ٤٠  كاتژمێردا كێشەكە چارەسەر بكرێت.

ئەوەش هاتووە، لە ئەمڕۆ وە ئاو گەیشتۆتە پڕۆژەكە و دابەشكردنی ئاو لەو گەڕەكەنەی ئاو لەوهێڵە وەردەگرن بەپێی بەرنامەیەك دەستپێدەكاتەوە.



AM:10:13:05/06/2022