هەواڵێک لە خوێندنی باڵاوە بۆ ئەوکەسانەی دەیانەوێت لەدەرەوەی وڵات بخوێنن

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "ئەوکەسانەی دەیانەوێت لەدەرەوەی وڵات بەردەوامی بەخویندن بدەن ئەوا پێویستە دۆسیەى کەسى لە وەزارەت پڕبکەنەوە، ئەوە مەرجێکى بنەڕەتییە بۆ یەکسانکردنى بڕوانامە."

 

ئەو وەزارەتە  ئەمڕۆ یەک شەممە، لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند "بەمەبەستى ڕێکخستن و کۆکردنەوەى داتایەکى تێروتەسەل و تەواو بۆ ئەو بەڕێزانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، لەمەودا هەرکەسێک فەرمانبەر بێ یاخود فەرمانبەر نەبێ، بەنیازى خوێندنى لە دەرەوەى وڵات هەبێ بۆ تەواوکردنى خوێندنى بەکالۆریۆس، ماستەر یان دکتۆرا، پێویستە لە ڕێگەى ئەم بەستەرەوە (scholarship.digital.gov.krd) دۆسیەى کەسى بکاتەوە پێش دەستپێکردن بەخوێندنەکەى، هەروەها پڕکردنەوەى دۆسیەى کەسى "مەرجێکى بنەڕەتییە بۆ یەکسانکردنى بڕوانامە لە داهاتودا."



PM:01:20:05/06/2022