پارێزگاری دهۆک هێرشێکی توند دەکاتە سەر پەکەکە

عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک دەڵێت، پەکەکە باوەڕی بە کورد و کوردستان نەماوە و بە ناوی کوردایەتییەوە پێشمەرگە و هاوڵاتی مەدەنی شەهید دەکات.

ئەمڕۆ ٥ی حوزەیران، عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک لە رێوڕەسمی ساڵڕۆژی کوژرانی پێنج پێشمەرگە لە چیای مەتینا لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە ئاماژەی بەوەکرد" پەکەکە چۆن خۆی بە هێزێکی سیاسی کوردی دەزانێت، کاتێک رووی چەک و مووشەکەکانی دەکاتە پێشمەرگە و بەناوی کوردایەتییەوە دوژمنایەتییان دەکات و پێنج پێشمەرگە دەکوژێت".


ناوبراو ئەوەشی وت " پەکەکە باوەڕی بە کورد و کوردستان نەماوە و لەپێناو سوریای دیموکرات تێدەکۆشێت،لەگەڵ ئەوەشدا شەڕەکانی خۆی دەهێنێتەوە هەرێمی کوردستانەوە و خەڵکی سوریا دەهێنێت لێرە بە کوشتیان دەدات".


باسی ئەوەشیکرد " پەکەکە پێشمەرگە، گەنج، پیر و منداڵان شەهید دەکات و رێگاکانی ژیانی رۆژانەی هاوڵاتییان بۆمبرێژدەکات، کە ئەمەش سەرجەمیان رێگریکردنە لە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان لە خاکی خۆیاندا".

 

 



PM:02:13:05/06/2022