بەرهەم ساڵح لە ڕاگەیانراوێکدا وەڵامی سەدر دەداتەوە

دوای ئەوەی موقتەدا سەدر، بەرهەم ساڵح ی تۆمەتبار كرد بە واژۆنەكردن لەسەر یاسای بەتاوان ناساندنی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسڕائیل،  سەرۆك كۆمار وەڵامی ئەو تۆمەتە دەداتەوە .


 سەرۆکایەتی کۆمار لە روونکردنەوەیەکدا کە بڵاویکردووەتەوە، پێشتر سەرۆککۆمار ڕەشنووسی یاسای (بەتاوانناساندنى ئاساییکردنەوەى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل)ی پێگەیشتبوو لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی دەرکردن و پەسەندکردنی  بەپێی میکانیزمە یاسایی و دەستوورییەکان

لەگەڵ ئەوەش دا ئاماأە بۆ ئەوە کراوە، بەرهەم ساڵح هیچ تێبینییەکى لەسەر یاساکە نەبووە و لە رۆژنامەی عێراقی لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بڵاوکرایەوە بۆ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

سەرۆکایەتى کۆمار دڵنیای لەسەر ئەوە کردەوە، هەڵوێستى بەرهەم ساڵح پشتیوانییە بۆ دۆزی فەلەستین و گەیشتن بە مافە ڕەواکانی تەواوی گەلی فەلەستین

ئەمەش دوای ئەوەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر هێرشی توندی کردە سەر بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کە واژۆی لەسەر یاسای قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل نەکردووە

سەدر ئەمڕۆ سێشەممە لە تویتێکدا وتی "زۆر زۆر شەرمەزارییە کە بەناو سەرۆککۆمار (بەرهەم) ڕەتیکردووەتەوە واژۆ بکات لەسەر یاسای (قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەل ئیسرائیل).

وتیشی "زۆر عەیبە گەلێک سەرۆکەکەیان لەگەڵ ئاسایکردنەوەدا بێت و نانیشتمانی بێت، هەروەها لەگەڵ ڕۆژئاوا یاخود ڕۆژهەڵات بێت."   

دەشڵێت "من لە بەردەم خودا و گەلدا بێبەریم لە تاوانەکەی، بەداخم بۆ کاندیدکردنی لە ڕابردوو و داهاتوودا بۆ ئەو پۆستە."   

 

 

 

 



PM:05:55:28/06/2022