"ئەمشەو خۆڵبارین دەستپێدەکات"

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی  ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت، ئەمشەو شەپۆلێكی خۆڵبارین بەشێكی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و كاریگەری شەپۆلەكە تا رۆژی یەكشەممە بەردەوام دەبێت

ئەمڕۆ هەینی ١ی تەمووز، ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمشەو شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، بەڵام چڕ نابێت و شەپۆلەكە تا رۆژی یەكشەممە بەردەوام دەبێت

باسی ئەوەشی کردووە،  لە سنوری پارێزگای سلێمانی شەپۆلەكە كاریگەریەكی ئەوتۆی لەسەر نابێت، بەڵام بەچڕی خۆڵبارینەكە زیاتر لەسەر ناوەراست و باشوری عێراق و ئیدارەی گەرمیان و بەشێكی پارێزگای كەركوك دەبێت



PM:07:44:01/07/2022