تەندروستی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت" لە رۆژانی جەژندا سەرجەم نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی (٢٤) كاتژمێر بە رووی هاوڵاتییاندا كراوە دەبن". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەمەبەستی ئامادەكاری و بەردەوامبوون لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان لەڕۆژانی پشووی جەژنی قورباندا، جگە لەنەخۆشخانە فریاكەوتنەكان سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەكانی پێدانی چارەسەری كیمیایی و سەنتەری چارەسەر بەتیشكی شێرپەنجەی سەنتەرەكانی شوشتنی گورچیلە و تیمەكانی (چاودێری تەندروستی ،پشكنینی ئاو، نەخۆشییە گوازراوەكان) بەردەوامدەبن لەپێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بەشێوەی ئێشكگر و هەریەك لە كلینیكە راوێژكارییەكانی تایبەت بە پشكنینی كۆرۆناش كراوەدەبن".

لە کۆتایی بڵاوکراوەکەدا تەندروستی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەكات، لە كاتی بوونی هەر حاڵەتێكی كتوپڕدا پەیوەندی بە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە (١٢٢) وە بكەن. 


PM:09:01:07/07/2022