گۆرانیبێژی باشووری کوردستان پەرواز حسێن بە بڵاوکردنەوەی وێنە تازەکانی پیرۆزبای جەژن لە هەوادارانی دەکات.
پەرواز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، کە بە ستایلێکی نوێ و بە جلوبەرگی نوێووە پیرۆزبای جەژنی قوربان لە بینەرەکانی دەکات.
پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووە و لە ئێستادا خاوەنی دووکچن، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکێی عەرەب ئایدڵدا وەک کچە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.