کەشناسی پێشبینی کەشوهەوای دوو ڕۆژی ڕاگەیاند و خۆڵبارین دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیو بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا کەشی پێشبینی کراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەرى دروست بوونى تۆزێکى  سووک لە هەولێر و تۆزێکى مام ناوەند لە کەرکووک و گەرمیان لە کاتەکانى شەودا.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە بەمسێوەیەی خوارەوە هاتووە:

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ 10- 7- 2022

کەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەرى دروست بوونى تۆزێکى  سووک لە هەولێر و تۆزێکى مام ناوەند لە کەرکووک و گەرمیان لە کاتەکانى شەودا.

خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 25) کم/س

ئاراستەی با /   باشوری خۆرهەڵات

مەوداى بینین / ( 8 - 10) کم دەبێت وە لە کەرکوک و گەرمیان (6-7) کم دەبێت لە کاتى تۆز و خۆڵ .

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە

سبەی 11- 7- 2022

کەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت .

 پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە نزیکەی ( 2 تـــا 3 ) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو  .

خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10-20 )کم/س

ئاراستەی با /  خۆرهەڵات 

مەودای بینین /  ( 9– 10 ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر  : 42

سڵێمانی : 39

دهۆک  : 40

کەرکوک : 43

هەڵەبجە : 42

سۆران  : 39

راپەرین : 38

گەرمیان : 45




PM:12:03:10/07/2022