گەنجێکی تەمەن (١٩) ساڵ لە دەریاچەی دوکان دەخنکێت

کەمێک پێش ئێستا گەنجێکی تەمەن (١٩) ساڵ بەمەبەستی گەشتکردن لە دەریاچەی دوکان خنکا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی تەموزی ٢٠٢٢ گەنجێک لەناو ئاوى ڕووباری دوکان خنکا، لە ئێستاشدا تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پەیمانگای پزیشکی دادوەری لە سلێمانی. 
ئەو گەنجەی خنکاوە تەمەنی (١٩) ساڵ بووە و دانیشتووی پارێزگای بابل بوو، ناوبراو بەمەبەستى گەشتکردن ڕووى لە سەیرانگاى دوکان کردبوو.


PM:01:50:10/07/2022