بەهۆی پیسبوونی هەواو خۆڵبارینی زۆر لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەوام ڕادەگیرێت

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی پیسبوونی هەوا بڵاویکردەوە، لە چەند شارێکی رۆژهەڵات دەوام ڕاگیرا.



لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی پیسبوونی هەوا لە پارێزگای لوڕستان ڕایگەیاند، " بەهۆی خۆڵبارینەوە لە شارەکانی کودەشت، رومشکان، پۆلدوختەر، خوڕماوە، دروود و چگنی دەوام ڕادەگیرێت."  

لەهەمان کاتدا، لە چەند شارێکی پارێزگای ئیلامیش هەر بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەکەوە دەوام ڕاگیرا.  



AM:10:39:11/07/2022