شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین ڕوو لە هەرێم دەکات

کەشناسێکی شارەزا ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ سێشەممە پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە و خۆڵبارینێکی سوکیش ڕوو لە ناوچەکە دەکات". 

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" سبەینێ سێشەمە ١٩-٧-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بە جێگیری دەمێنێتەوە، بەڵام لە ھەندێ ناوچەدا بەراورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ١ بۆ ٢ پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە".  
ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم، ( سلێمانی ٤٢ بە ٢٨، ھەولێر ٤٣ بە ٣٠ پلە، دھۆک ٤٣ بە ٢٩ پلە، ھەڵەبجە ٤٥ بە ٢٨ پلە، کەرکوک ٤٤ بە ٣٢ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٤٨ بە ٣٢ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤٤ بە ٢٩ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٢ بە ٢٧) پلە دەبێت.  

ئەوەشی خستووەتەڕوو، خێرایی با کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە چالاک دەبێت بەخێرای ٢٠ تا ٣٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی رۆژئاواوە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم دەبێت بەتایبەت لەناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و باشوری پارێزگای ھەولێر و سلێمانی. 


PM:01:45:18/07/2022