دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە، کە بەهۆیەوە دایکێک و سێ منداڵی گیانیان لەدەستدا.
میدیا عێراقییەکان لە زارى سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ له ناوچه‌ی موفه‌قیه له ناوه‌ڕاستی پارێزگای به‌سره ماڵێک ئاگری گرتووە، کە بەهۆیەوە ژنێک و سێ منداڵه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوە، لەو ڕووداوەدا گەنجێکی ته‌مه‌ن (١٦) ساڵ به سه‌ختی برینداربووه و ئێستا له ژێر چاودێری پزیشکیدایە.