سودە سەرسوڕهێنەرەکانی شوتی و ناوکی شوتی بزانە

شوتی یەکێکە لە میوە بەتامەکان و لەوەرزی هاویندا بەگشتی خواستێکی زۆری لەسەرە، جگە لە تام و چێژەکەشی سوودێکی زۆری هەیە لەڕووی تەندروستیەوە، یارمەتیدەرە لە بەرەنگاربوونەوەی گەرمای و قەربووی شلەمەنییە ونبووەکانی جەستە دەکاتەوە، ئەم میوە  یە بە گونجاو دادەنرێت بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کێشی جەستەیان کەمبکەنەوە.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی پزیشکی diabetesar شوتی چەندین سوودی هەیە لەڕووی تەندروستیەوە بەشێل لەسودەکانی لای خوارەوە باس کراوە:

 

- شوتی بڕێکی زۆر ماددەی "لایکۆبینی" تێدایە، کەدەبێتە هۆی پاراستنی لەش لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ.

 

- بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆری ڤیتامین تێیدا شوتی هۆکارێکە بۆ پاراستنی دڵ و خوێن بەرەکان لە نەخۆشی، هاوکات ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشیەکانی پەتاوهەڵامەت و شێرپەنجە و پڕۆستات و کۆڵۆن کەمدەکاتەوە و بەرگری لەش دژی بەهێز دەکات.

 

- چارەسەرێكی گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی هەستیارن و پێستیان تووشی خورو دەبێت..

 

-  شوتی پڕە لە ڕیشاڵی خۆراکی کە وادەکات هەست بە تێری بکەیت.

 

- خواردنی شوتی یارمەتیدەرێکی باشی ڕیخۆڵە و جگەرە و چارەسەرێکی گونجاوە بۆ نەخۆشی مایەسیری.

 

- بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆری ئاو لە شوتیدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ شێدارکردنی پێست و مانەوەی بە جوانی و بریقەدارکردنی.

 

- تەندروستی چاوەکانت دەپارێزێت و یارمەتی دابەزاندنی کێشت دەدات، چونکە چەوری تێدانییە و ڕێژەی ئاوی زۆرە.

 

-  شوتی سوودی بۆ ئافرەتی دوگیان هەیە: شوتی سەرچاوەیە بۆ ترشی فۆلیک (Folic acid)، کە بە توخمێکی زۆر گرنگ دادەنرێت بۆ ئافرەتانی دووگیان، بە تایبەت لە مانگەکانی یەکەمی دووگیانیدا، کە یارمەتی ڕێکخستنەوەی ئاو دەدات لەناو شانەکان و خوێندا، هەروەها مەترسی توشبوونی کۆرپەلە بە نەخۆشیەکانی پێست کەمدەکاتەوە لەداھاتوودا، وەک ئەکزیما، و ھەروەھا یارمەتی ڕێکخستنی کۆئەندامی دەماری کۆرپەلە دەدات و دەیپارێزێت لە تێکچوون، بەتایبەت تێکچوونی دڕکەپەتک.

 

- ەکێکی دیکە لە سوودەکانی شوتی یارمەتی گورچیلەکان دەدات لە فەرمانەکانیدا، و ھۆکارە بۆ زۆر میز کردن و شیکردنەوەی بەردی گورچیلە، هەروەها یارمەتیەکی زۆر دەدات لە چارەسەر کردنی نەخۆشیەکانی گورچیلە و ھەوکردن، ھەروەھا شوتی پۆتاسیۆمی تێدایە کە یارمەتی کەمکردنەوەی ترشی یۆرک (Uric acid) و خوێ لە خوێندا دەدات.

 

 

 

سودەکانی ناوکی شوتی:

 

-ناوکی شوتی ئۆمێگا3ی تێدایە یارمەتی شێدارکردنەوەی لەش دەدات لە وەرزی هاویندا.

 

-ناوکی شوتی یارمەتی شێدارکردنەوەی قژ دەدات و ڕێگری لە دروستبوونی کڕێش دەکات.

 

-وزەیەکی زۆر بە لەش دەبەخشێت، بەرگری لەش بەهێز دەکات و ڕێگری لە توشبوون بە نەخۆشیە جیاوازەکان دەکات.

 

-یارمەتی کەم کردنەوەی کۆلیسترۆڵی خوێن دەدات و پەستانی خوێن هاوسەنگ دەکات.



PM:02:47:20/07/2022