زاخۆ.. بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر زاخۆ ٨ هاولآتی کوژران و ٢٣ دیکە برینداربوون( نوێکراوەتەوە)

قائیمقامی زاخۆ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی حوزەیران، ڕای گەیاند کە سوپای توركیا تۆپبارانی سنوری زاخۆی كردووە  و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٢٣ کەسیش دیش برینداربون.

بەشیر موشیر، قائیمقامی زاخۆ ڕایگەیاند "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سوپای تورکیا بۆردومانی سەیرانگای پەرەخی کرد، پێنج گوللە تۆپ لە سەیرانگەکە تەقیوەتەوە، لە ئەنجامدا تائێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە  و زیاتر لە حەوت کەسیش برینداربون".

 

ئاماژەی بەوەشکرد،"ئەوەی بە ئێمە وتراوە، گەشتیارەکان عەرەبن، لەلایەن تیمەکانەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، دواتر هێزە ئەمنیەکان گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە و بەهۆی مەترسی لەسەر شوێنەکە هاوڵاتیان دوور دەخەنەوە".

ناوبراو باسی لەوەشکرد "ئەمە یەکەمجار نییە، تورکیا ئەو سنورە بۆردوومان دەکات، هەمیشە مەترسی کەوتنەوەی قوربانی و زیانی ماددی بەهۆی ئەو بۆمببارانکردنانەوە هەیە".

 



PM:03:04:20/07/2022