شەپۆلێکی خۆڵبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەپۆلێکی خۆڵبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، کەشناسێکی شارەزاش پێشبینی دەکات، تا ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەردەوام بێت.  

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند" دوای ئەوەی کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ بەھۆی نزیکبوونەوەی ھەوایەکی فێنک لە ناوچە سنورییەکانی رۆژئاوای عێراق خێرایی با لەو ناوچانەدا ڕووی لە زیادبوون کردووە بە ئاراستەی رۆژھەڵاتەوە کە ئەمەش بووەتە ھێنانی تۆز و خۆڵ بەرێژەی کەم و مامناوەند بۆ زۆرێکی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان". 
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگشتی ماوەی خایاندنی بەم شێوەیە تا کاتەکانی بەرەبەیانی سبەی ھەینی ٢٢-٧-٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت و دواتر تا کاتەکانی نیوەرۆ بەکەمی کاریگەریەکانی لەھەوادا دەمێنێتەوە.   

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دووبارە لە کاتەکانی سبەی شەو بۆ بەرەبەیانی رۆژی شەممە ٢٣-٧ ئەگەر ھەیە جارێکی تر خۆڵبارینێکی مامناوەند ناوچەکە بگرێتەوە، بە تایبەت کاریگەری زیاتر لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و ھەولێر دەبێت.


AM:12:03:22/07/2022