سەربازگەی زلێکان و قونسڵخانەی تورکیا لە موسڵ کەوتنە بەر لێشاوی هێرشی کاتیوشا

بەم نیوەشەوە ٢٧ ی تەموز لە رێگای مووشەکەوە هێرشکرایە سەر سەربازگەی زلێکانی تورکیا لە ناوچەی بەعشیقە، هەروەها قونسڵی تورکیا لە شاری موسڵ.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو هێرشەی کراوەتە سەر سەربازگەی تورکیا لە زێلکان بە دوو وەجبە مووشەک ئەنجامدراوە، میدیاکانی تورکیاش دانیان بەو هێرشەدا ناوە بۆ سەر ئەو سەربازگەیە.

هەروەها هەر ئەمشەو بە کاتیوشا هێرشکرایە سەر قونسڵخانەی تورکیا لە شاری موسڵ.

تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەکانی ئەو هێرشە نەزانراوە.  



AM:01:07:27/07/2022