وتەبێژی سەرۆکی تورکیا ئاشکریکرد، پێدەچێت بڕیاری هێرشی سەربازی بۆسەر باکووری سوریا لە "کاتژمێری سفر"دا جێبەجێ بکرێت.
ئیبراهیم قالن وتبێژی ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند " ئێمە داوای ڕێگەپێدان بۆ جێبەجێکردنی هەر هێرشێکی سەربازی لە هیچ کەسێک وەرناگرین سەبارەت بە باکووری سوریا، پێویست ناکات هیچ کەسێک بزانیت چ کاتێک هێرش دەکەین".
هەروەها دەشڵێت " لەوانەیە بتوانین بیروڕا بگۆڕینەوە، بەڵام هەرگیزا و هەرگیز نە لەئێستا و نەلەداهاتووشدا ڕەزامەندی لەکەس وەرناگرین بۆ دەستپێکردنی هێرشەکانمان بۆسەر باکووری سووریا لە"دژی تیرۆر"، لەوانەیە هەر ئەمشەو بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ڕووبدات".
ئەوە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێکە لە رێگای درۆن و تۆپخانەوە تورکیا زۆرێک لە ناوچە سنوریەکانی رۆژئاوای کوردستانی بە سەختی بۆردومان کردووەو چەندان قوربانی مەدەنی لێکەوتۆتەوە.