شەوی ڕابردوو بەلسەم حسێن خانمە پێشكەشكار و مۆدێل وەكو شاجوانی نوێی عێراق بۆ ساڵی (٢٠٢٢) دەستنیشان کرا و چوار هاوەڵیشی بۆ دیاریکرا.
دوێنی شهو له مەراسیمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی چهندین كهسایهتی و هونهرمهند، بەلسەم حسێن، کە وەک شاجوانی بەغداد كەرەخ هەڵبژێردرابوو، توانی ببێت بە براوەی نازناوی شاجوانی عێراق بۆ ساڵی (٢٠٢٢).
بەلسەم حوسەین، دانیشتووی گهڕەكی كهرخی شاری بهغدایه، تەمەنی (٢٦) ساڵە و وەكو پێشكەشكار لە كەناڵێكی عەرەبی كاردەكات، هەروەها لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش بەردەوام چالاكییەكانی بڵاودەكاتەوە.