دوای ٦٠ بریندار خۆپیشاندەرانی رەوتی سەدر چوونە نێو بینایەی پەرلەمانی عێراقەوە

دوای دوو کاتژمێر خۆپیشاندان و برینداربوونی ٦٠ خۆپیشاندەر گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، خۆپیشاندەرانی رەوتی توانیان بەربەرستەکان بشکێنن و بچنە ناو ناوچەی سەوز و بینایەی پەرلەمانەوە.

خۆپیشاندەرانی ناوچەی سەوز لە ماوەی سێ رۆژدا دووەمجار کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوو بینایەی پەرلەمانیان، لە دەروازەی زەیتونەوە کۆنترۆڵکرد، ئەمەش دوای برینداربوونی ٦٠ خۆپیشاندەر کە گەیەندراوونەتە نەخۆشخانەکان.

تەندروستی بەغدا بڵاویانکردەوە کە لەو ٢٥ بریندارە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی کەرامە، ٢٧ برینداریش نەخۆشخانەی یەرموک، ٨ یشیان نەخۆشخانەی شێخ زاید.

هەر ئەمرۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیر داوای لە خۆپیشاندەران کرد کە بارگرژیەکە بەرە هەڵکشان نەبەن و داوای لە هێزە ئەمنییەکانیش کرد کە خۆپیشاندەران بپارێزن.

هەرچی وەزیرەکەی سەدرە کە پەیامی سەدر بڵاودەکاتەوە، رایگەیاند" ئێمە فراکسیۆنە سیاسییەکان بە بەرپرسی هەر هێرشێک دەزانین کە دەکرێتە سەر خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز .. هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ چاکسازی و چاکسازان لەگەڵ خۆیاندان.. ئێوە پارەی عێراقتان دزی، ئیتر بەسە خوێنێ پاکی خەڵکی دەڕێژن".  



PM:01:03:30/07/2022