رووفاتی ئەنفالكراوە بارزانییەكان بەخاك دەسپێردرێن

بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە،  لە گۆڕستانی تایبەت بە ئەنفالکراوان لە بارزان ١٠٠ رووفاتی ئەنفالكراوی بارزانییەكان بە خاك بسپێردرێن.

 

بەپێی زانیارییەكان بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی بارزان ١٠٠  رووفاتی ئەنفالكراوی بارزانییەكان بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و گەورە بەرپرسانی حكومی و حیزبی و نوێنەرانی بیانی بە خاك بسپێردرێن.

 

ئەوەش لەکاتێکدادێت، ئێوارەی دوێنێ لە رێوڕەسمێكی فەڕمیدا لە هەولێر پێشوازی لە ١٠٠ رووفاتی ئەنفالكراوی بارزانی كرا.

 

 



AM:09:26:31/07/2022