کەشناسی: شەپۆلێکى خۆڵبارین لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگاكانی بڵاوكردەوە. 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لەگەڵ تۆمارکراوەکانی دوێنێ.


لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ تۆزێکی سوک کە لەکاتەکانی ئێوارەدا تۆزەکە زیاتر دەبێت بە تایبەتی لە سنوورى پارێزگاى کەرکوک و بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو، هاوکات خێراى با لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت.


AM:10:18:03/08/2022