"پلەکانی گەرما دادەبەزێت و خۆڵبارین دەستپێدەکات"

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات، ئەمشەو یەکشەممە شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و لە سبەینێشەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن.   

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری بارستە هەوایەکی فێنک لەسەر کەشی ناوچەکانمان، سبەی دوەشەممە، ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێكی کەم لە هەوادا". 

ئەوەشی خستەڕوو، هاوکات پلەکانی گەرما بەروارد بە ئەمڕۆ یەک تا دوو پلە نزمدەبنەوە و بەرزترین پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبن:

سلێمانی ٤١

هەولێر ٤٢

دهۆک ٤١

هەڵەبجە ٤٢

کەرکوک ٤٣

ناوچەکانی گەرمیان ٤٧

راپەڕین ٤١

سۆران ٤١

ڕاشتیگەیاند" کاریگەری شەپۆلێکی خۆڵبارین لە کاتەکانی ئەمشەو ناوچەکەمان دەگرێتەوە بە رێژەیەکی مامناوەند و لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکوک و سەنتەری پارێزگای هەولێریش، کاریگەری ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە زیاتر دەبێت".


PM:06:38:07/08/2022