موسلیم: توركیا لە هێرشكردن بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان پاشگەز بۆتەوە

هاوسەرۆكی (پەیەدە) ڕایدەگەیەنێت، توركیا لە هێرشەكەی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان پاشگەز بۆتەوە و هۆكارەكەش پووتینه ‌و به ‌هیچ داواكارییەكی توركیا ڕازیی نەبووە.

ساڵح موسلیم، هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات – پەیەدە بەماڵپەڕی هەواڵی ئەمریكی (مۆنیتەر)ی راگەیاندووە "ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گریمانكراوەكەی توركیا سەر ڕۆژئاوای كودستان هەڵوەشێندراوەتەوە، لەبەر ئەوەی ڤلادیمێر پووتینی سەرۆكی ڕەوسیا نە لە لوتكەی تاران‌ و نە لە دیدارەكەی سوچیش، ڕەزامەندیی بۆ ئۆپەراسیۆنی زەمینی توركیا بۆ سەر كوردانی سووریا دەرنەبڕیوە".

هاوسەرۆكی پەیەدە ئاماژەی بەوەكردووە "بوونی چەندین هێز لەناوچەكەدا لەوانە هێزی ڕووسیا و سووریا و چەند هێزی دیكە له ‌باكوور و باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕێگریی بۆ توركیا دروستكردووە بۆ ئەوەی هێرش بكاتە سەر ناوچەكە".

موسلیم وتویەتی "هەرچەندە ئاماژەكان ئەوەیان لێ دەخوێنرێتەوە توركیا لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكەی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان پاشگەزبووبێتەوە، بەڵام بەوپێیەی ئەردۆغان كەسایەتییەكی ناجێگیریی هەیە، بۆیە هەموو كات مەترسی هەیە فەرمانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی زەمینی لە دژی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەربكات".




PM:11:44:13/08/2022