گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان هەولێر و وڵاتی چیک ئەنجام دەدرێت

کونسوڵخانەی چیک لە هەولێر رایگەیاند، "لەمەودوا گەشتی راستەوخۆ لە نێوان هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و پراگی پایتەختی چیک دەکرێتەوە".

کارێل کۆرتانێک کونسوڵی گشتی چیک لە هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی " لەمەودوا هەموو رۆژانی دووشەممەیەک گەشتی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان هەولێر و پراگ بەردەست دەبێت ".

هەر لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوەانییەکەدا ئەوەشی خستۆتە ڕوو، ئاسانکاری دەکەین لە پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان ".

پێشتر، هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان تەنها بە ترانزێت دەیانتوانی سەردانی وڵاتی چیک بکەن، بەڵام دوای کردنەوەی ئەم هێڵە، لەمەودوا هاوڵاتییان دەتوانن راستەوخۆ لە هەولێرەوە سەردانی پراگ بکەن.

 



PM:01:41:15/08/2022