هۆکاری دەستلەکار کێشانەوەکەی عەلاوی ئاشکراکرا

سەرچاوەیەکی ئاگادار هۆکاری دەستلەکار کێشانەوەی عەلی عەلاوی  بە میدیا عێراقییەکان ڕاگەیاند و دەڵێت "هۆکارەکەی ئەوە بووە کە هەنگاوی راستەقینە نەبووە بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی چاکسازی لە ئابوری عێراقدا".

 

ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت" "نەبوونی هەنگاوی راستەقینە بۆ جێبەجێكردنی خاڵەکانی چاكسازی کاغەزی سپی لە ئابووری عێراق لە دوای پەسەندكردنی بڕیارەکە هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی بووە".

 

باسی لەوەشکردووە، بێزارییەكی قوڵی خۆی دەربڕیووە لە كۆتایی نەهێنان بە گەندەڵی و دەستكاریكردنی كەرتی بانك و زیادبوونی كەیسەكانی گەندەڵی.

 

وتیشی "بەر لە کۆبوونەوەکە مستەفا کازمی لەگەڵ عەلی عەلاویدا کۆبووەتەوە و داوای لێکردووە لە دەستلەکارکێشانەوەکەی پاشگەز ببێتەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە وەیزرەکە سوور بووە لەسەر دەستبەرداربوون لە پۆستەکەی".

 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراقی راسپارد بۆ بەڕێوەبەردنی وەزارەتی دارایی بە وەکالەت.



PM:05:24:16/08/2022