" نەخشەی بەرزەپردەکەی سلێمانی لەبەر تەکیەی کەسنەزانی گۆڕانکاری تێدا دەکرێت "

ئەو بەرزەپردەی سلێمانی کە وا بڕیاربوو لە چوارڕیانی بەختیاری دروستبکرێت و، دەروێشەکان تەکیەی کەسنەزانی نەیانهێشت پڕۆژەکە دەستپێبکات، هەردوولا رێککەوتن شوێنی بەرزە پردەکە بگۆڕدرێت.

هەرچەندە تەکیەی کەسنەزانی رایگەیاند کە پردەکە وەک پلانی خۆی و لە جێگای خۆیدا ئەنجام دەدرێت، بەلآم بەپێی زانیاریەکانی " سپی " ئەو پرۆژەیە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، جێگای پردەکە کەمێک گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

دەستکاریکردنی جێگای پردەکە بە رێککەوتنی هەردوولا بووە، تەکیەی کەسنەزانی و حکومەت و کۆمپانیاکە.

رۆژی پێنج شەممە لە کاتێدا کە پرۆژەی بەرزەپردێک سەرقاڵی دەستکردن بوو بە پرۆژەکە لە چوارڕێیانی باخی بەختیاری، دەروێشەکانی تەکیەکە بە خۆپیشاندان و بە تێلاوە بەبیانوی پرۆژەکە دەرگای تەکیەیەکە دادەخات، چوونە سەر کرێکارانی کۆمپانیاکەو کارەکەیان راگرت و نوسراوی هەڵوەسراوی کۆمپانیاکەشیان سووتاند، ئەمەش بووە جێگای ناڕەزایی بابەتی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

ئەمرۆ هەینی ١٩ ی ئاب تەکیەی کەسنەزانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە ئەم زەوییە کاتی خۆی کڕدراوە، بە بڕی پارەی (٣٥٠$) سێ سەدو پەنجا هەزار دۆلار.

بەپێی زانیاریەکانی " سپی " ئەو زەویە لەکاتی فرۆشتنی دا رەزامەندی سەرکردایەتی یەکێتی لەسەر بووە، لە کاتێکدا کە ئەو ناوچەیە شوێنی گەشتوگوزار بووە لە دێر زەمانەوە، بەلآم رێگای درا تەکیەی کەسنەزانی بیکڕێت.
 


  

PM:10:41:19/08/2022