کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خۆڵبارین دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەش ناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشو هەوای ئەمڕۆو سبەی ڕاگەیاند " ئەمڕۆ و سبەینێ‌ پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەری بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵێكی سوكیش لەناوچەكانی باشوری هەرێم هەیە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

هەولێر : 41

سلێمانی : 40

دهۆك : 40

كەركوك : 43

هەڵەبجە : 42

زاخۆ : 42

سۆران : 39

گەرمیان : 44

 

 



AM:11:29:21/08/2022