کەشناسی پلەکانی گەرما دادەبەزن و خۆڵبارین دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما دادەبەزن.

 

کەشناسی ئەوەشی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵیکی سووک لە هەندێ لەناوچەدا، پلەکانی گەرماش کەمێک دادەبەزن ".

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی باسی ئەوەشی کردووە " سبەی سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزوخۆڵێکی سووک و بەهۆی بەرزبوونەوەی خێرایی با بۆ ماوەیەکی کەم لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری زیاد بوونی هەیە ".

 

" بەراورد بە ئەمڕۆ، سبەینێ پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلە نزم دەبێتەوە ".

 

سبەینێ بەرزترین پلەی گەرمای ناوچەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:

 

هەولێر : 41

 

سلێمانی : 39

 

دهۆک : 40

 

کەرکوک : 43

 

هەڵەبجە : 42

 

زاخۆ : 42

 

سۆران : 40

 

گەرمیان : 45

 



PM:12:39:22/08/2022