ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، هۆشیار زێباری، لەگەڵ خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر لەبەردەم دادگای فیدراڵی رایگه‌یاند" ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری پێویسته بێلایه‌ن و بێگه‌رد بێت".
زێباری له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر لە پۆستێکدا نووسیویه‌تی" مانگرتنی ره‌وتی سه‌در له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری و دواتر كشانه‌وه‌ی ئاشتییانه‌یان، په‌یامێكی خوازراوی گه‌یاند، كه عێراقییه‌كان و مه‌رجه‌عیه‌تی ره‌شید و نوێنه‌رانی به‌رده‌وام داوای چاكسازیی دادوه‌رییان كردووه".
لە درێژەی پۆستەکەیدا دەڵێت " ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری پێویسته بێلایه‌ن و بێگه‌رد بێت و به دوو پێوانه نه‌پێوێت و، به كرده‌وه نه‌ك به گوفتار به ئه‌ندازه‌ی چوونیه‌ك له دووری هه‌موو لایه‌ك بوه‌ستێت و ده‌ستووریش مه‌رجه‌عه."
دادگای فیدراڵی لە سەرەتای ئەمساڵدا کاندیدکردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لەسەر ئەو دۆسیانەی لە دادگا لەسەریەتی، دوورخستەوە.