وێنە.. پەرواز بە ستایلی جلی کوردی دەردەکەوێتەوە

گۆرانیبێژی باشووری کوردستان پەرواز حسێن بە بڵاوکردنەوەی وێنە تازەکانی دەبێتە جێی سەرنجی هەوادارانی. 

پەرواز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، کە بە ستایلێکی نوێ و بە جلوبەرگی کوردی دەردەکەوێت و بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە فانەکانی. 

پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووە و لە ئێستادا خاوەنی دووکچن، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبرکێی عەرەب ئایدڵدا وەک کچە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.


PM:11:14:25/08/2022