"رۆژی (٩)ی ئه‌م مانگه‌ کۆتا واده‌یه‌ بۆ تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان"

سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە کۆتا وادەیە بۆ تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان، دواتر هاوڵاتیان ئەو مافەیان نامێنێت". 

بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاند" بەپێی هەردوو یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی (٢٠١٩) و ژمارە (٧)ی ساڵی (٢٠٢١) و ڕینمایییەکانی وەزارەتی شارەوانی، دەبێت هاوڵاتیان تاوەکو ڕێکەوتی ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢ خانووەکانیان تاپۆ بکەن، چونکە دواتر ئەو مافەیان نامێنێت". 

بژار کۆچەر داواش لە هاوڵاتیان دەکات، ئەوانەی تاوەکو ئێستا داواکارییان پێشکەش نەکردووە، سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن بە مەبەستی تاپۆکردنی خانووەکانیان.


PM:08:31:01/09/2022