بنزیمە ئەکاونتەکانی لە سۆشیال میدیا دادەخات

کەریم بنزیمەی فەرەنسی، یاریزانی ئیسپانی یانەی ریاڵ مەدرید، پەیجی فەرمی خۆی لە سۆشیال میدیا داخست، لە کۆتا کاتژمێرەکانی ئێوارەی دوێنێدا.

 بنزیمە لە سۆشیال میدیا بۆ هەمیشە دیارنەما، دوای ئەوەی هەژمارەکانی لە تویتەر و فەیسبووک و ئینستاگرام داخست، دوێنێ شەممە، دوای یارییەکەی ریاڵ بیتیس.

 یانەی شاهانە لە بیتیس هاوتاکەی بردەوە، بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، بەڵام بێنزیمە نەیتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکات لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەکەدا.

 لە یارییەکەدا ریاڵ مەدرید دوو گۆڵەکەی لە رێگەی ڤینیسیۆس جونیۆر و رۆدریگۆ گۆس لە خولەکەکانی ٩ و ٦٥ تۆمارکرد، لە خولەکی ١٧دا سێرجیۆ کانالێس گۆڵی ریاڵ بیتسی تۆمارکرد.


 بەم سەرکەوتنە ریاڵ مەدرید خالەکانی بۆ 12 خاڵ بەرزکردەوە لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا، ریاڵ بیتیس بە 9 خاڵ لە پلەی سێیەمدا دێت.


PM:03:43:04/09/2022