دژەتیرۆری کوردستان ( پارتی ) راگەیاندنێکی لەسەر بۆردومانێکی فڕۆکەکانی تورکیای بۆ سەر مەفرەزەیەکی پەکەکە زانیاری بڵاودەکاتەوە.
لە راگەیاندنێکدا کە لە پەیجی دژەتیرۆری کوردستان ( پارتی ) بڵاوکراوەتەوە هاتووە"
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر ١٠:٢٠ ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٥ ی ئەیلوول، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکەی لە دۆڵی بالیسان کردە ئامانج.
هەروەها هاتووشە " بە گوێرەی زانیارییەکان، مەفرەزە چەکدارەکەی پەکەکە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینەوە دەرباز بوون و لە دۆڵی بالیسان لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراونەتە ئامانج، دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەکانیان لەو بارەوە دەست پێ کردووە".
ماوەیەکە دەزگای دژەتیرۆری ( پارتی ) زانیاری ورد لەسەر چالاکییە سەربازییەکانی تورکیا دژی گەریلاکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە.