ئەمڕۆ پێنج شەممە، کەمال محەمەد ساڵح وەزیرى
کارەباى هەرێم شەش بڕیارى دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەتە بە زیادکردنى بەرهەمهێنانى
کارەبا.
- بۆ وەرزی زستان بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد
دەکرێت.
- هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچیەکان فراوان دەکرێت.
- جەخت لەسەر وەرگرتنی نرخی کارەبا کرایەوە.
- کار بۆ کەمکردنەوە و چارەسەری بارزۆری
لەسەر تۆڕەکانی کارەبا دەکرێت.
- دوو وێستگەی مۆبایل بۆ پارێزگای هەولێر
دابین دەکرێت.
- دەوامی دوای نیوەڕوان تا کاتژمێر 5:00
ئێوارە بۆ بەشی فرۆشتنی وزە دەکرێتەوە.