لە پرێزگای کەرکوک پیاوێکی تەمەن ٧٠ ساڵ بەهۆی بەکارهێنانی حەبی ڤیاگرا دڵی لە لێدان کەوت و گیانی
لەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک ئاشکرایکرد" پیاوێکی
تەمەن ٧٠ ساڵ کە دانیشتووی گەڕەکی راپەڕینی شاری کەرکوکە، دوای بەکارهێنانی
دەرمانی ڤیاگرا دڵی لە لێدان کەوتووە و گیانی لەدەستداوە ".
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند " پیاوەکە نەخۆشی دڵی هەبووە و دوای گەیاندنی
بە نەخۆشخانە دەرکەوتووە کە هۆکاری مردنەکەی بەکارهێنانی ڤیاگرا بووە ".