لە بارەی گۆڕینی پارێزگاری سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدەرێت

بەرپرسێکی گۆڕان ڕایگەیاند، "ئامادەن پۆستی پارێزگاری سلێمانی رادەستی یەکێتی بکەنەوە، یەکیتیش دەڵێت، "گۆڕان بە فەرمی هیچی بە ئێمە نەوتووە." 

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١١ی ئەیلول بارزان شێخ محەممەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان لە چاوپێکەوتنێکی تەلە فیزیۆنیدا ڕایگەیاند "ئامادەییمان دەربڕیوە پۆستی پارێزگاری سلێمانی بدەینەوە بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان."  

باسی ئەوەشییکرد،  یەکێتی تاوەکو ئێستا کەسێکیان یەکلانەکردووەتەوە، هەربۆیە ئێمە چاوەڕوانی ئەوانین.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، "تاوەکو ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان بە فەرمی بە ئێمەی نەوتووە کەسێك بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی دیاری بکەین". 



PM:01:46:11/09/2022