گەنجێكی كورد لە بەریتانیا كوژرا


گەنجێكی كورد لە وڵاتی بەریتانیا كوژرا، گومانلێكراویش هاوڕێیەكی نزیكی خۆیەتی كە خەڵكی هەمان ناوچەن.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ دووشەممە گەنجێكی كوردی خەڵكی شارۆچكەی ڕانیە و پەنابەر لە بەریتانیا بە ناوی (باكۆ ئازاد حاجی شێخە) بە كوژراوی دۆزرایەوە.

هەر بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان گومانلێكراوی ڕووداوەكە گەنجێكی هاوڕێیەتی كە بەهەمان شێوە خەڵكی ڕانیەیە، پێكەوە ڕۆیشتوون بۆ دەرەوەی وڵات و لە بەریتانیاش پێكەوە لە یەك ماڵدا ژیاون، بەڵام تائێستا هۆكاری كوشتنەكەی نەزانراوە.



PM:11:49:12/09/2022