شاری سەقز .. خۆپیشاندان بەردەوامە
هێزە ئەمنییەکان تەقە لەخۆپیشاندەران دەکەن

بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەکاتی ناشتنی ژینا ئەمینی خۆپیشاندانێکی گەورە بۆ گۆڕستانی سەقز بەڕێوەچوو، دوای ناشتنیشی خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشمەوە چوونە بەردەم فەرمانداری شارەکە ( قائیمقامی سەقز)، بەلآم هێزە ئەمنییەکان بە دەسترێژی گوولە رووبەڕووی خەڵکەکە بوونەوەو ئامارە سەرەتاییەکان باس لە برینداربوونی دەیان کەس دەکەن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە لەو خۆپێشاندانەی سەقزدا کە بەدەیان کەس بە گوولە برینداربوون، لە نێوایاندا مناڵ و مێرمنداڵیش لە نێوایاندا هەیە.

بۆ بینینی ڤیدیۆی بریندارەکان تێلیگرامی سپی جۆین بکە..

کۆماری ئیسلامی ئێران هێزێکی زۆری هێناوەتە ناو شارەکە بە مەبەستی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکە.

هەروەها هەرچی رێگای سەرەکی شاری سەقز هەیە لەگەڵ شارەکانی تر بە‌هێز گیراون و بەر لە خەڵکی شارەکانی تر گیراوە تا بەشداری خۆپیشاندان بکەن.

بۆ بینینی خۆپیشاندانەکە تویتەری سپی لەم لینکەوە بکەرەوە

دوێنێش ناوەندی هاوکاری حزبەکانی کوردستانی ئێران داوایان لە خەڵک کرد بەرامبەر ئەو تاوانە دڕندەیەی هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر ژینا ئەمینی پیادەیان کردووە رۆژی دوو شەممە دەستبکەن بە مانگرتن و خۆپیشاندان.

ژینا (مەهسا) ئەمینی، كچە لاوی كورد  چەند رۆژ لەمەوبەر لە شاری تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی كۆماری ئیسلامییەوە لەسەر پۆشین دەستگیرکرا و دواتر بەسەختی لێیدرا بوو، رۆژی هەینی ١٦ ی ئەیلول بەهۆی سەختی برینەكانیەوە گیانی لەدەستدا.  



PM:02:02:17/09/2022