سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
(سپی) تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بڵاودەکاتەوە

بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی ئەیلولی ٢٠٢٢ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر چەند پرسێک کۆبێتەوە، ماڵپەڕی (سپی) تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە ئاشکرا دەکات.

بەپێێ زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کاتژمێر (١١:٠٠)ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ سلێمانی کۆدەبێتەوە.

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

هەر بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، لە کۆبوونەوەکەدا هەمواری چەند خاڵێکی دیکەی پەیڕەوی ناوخۆ دەکرێت، کە لە لایەن سەرۆکی ئەنجوومەن و چەند ئەندامێکی دیکەوە ئامادەکراوە و دەخرێتەڕوو، هەروەها پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و کۆبوونەوەی یەکێتی لەگەڵ پارتى دیموکراتى کوردستان و لایەنەکانی دیکەی هەرێم تاوتوێ دەکرێت.

ڕۆژی ٢٨ی مانگی رابردوو ئەنجوومەنی سەرکرادایەتی یەکێتی کۆبووە و بە فەرمی سیستمی هاوسەرۆکی هەڵوەشاندەوە و هەڵبژاردنی بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دیاریکرد. 


AM:09:21:18/09/2022