لە بارەی مووچە پاشەکەوتکراوەکەناوە زانیاری نوێ بڵاوکرایەوە


سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان دەڵێت "موچە پاشەکەوتکراوەکان لە ئاماناتەوە کراوەتە قەرز لەسەر حکومەت".

 گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی گەراندنەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانی موچەخۆران رایگەیاندووە" لەسەرەتای ساڵی (٢٠٢٠)ەوە بەبەردەوامی جەختمان لەوە کردوەتەوە کە حکومەت بەرپرسانە مامەڵە لەگەل پاشەکەوتی موچە و گەڕانەوەی ئەو قەرزانەی لای هاوڵاتیانە بکات".

هەروەها سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان دەشڵێت"، لە مانگی (١٠)ی هەمان ساڵ کە سەرۆکی حکومەت هاتە پەرلەمان، یەکێک لەو خاڵانەی وەک فراکسیۆنی گۆڕان خستمانەڕو گەڕاندنەوە موچە پاشەکەوتکراوەکان یان لەبری خستن بۆ قەرزەکان بو، چونکە ئەوکات زەمانەتێک لە ئارادا نەبو، خۆشبەختانە وەزیری دارایی لەماوەی رابردودا دڵنیایی دا لەوەی ئەو موچە پاشەکەوتکراوانە لە ئاماناتەوە کراوەتە قەرز لەسەر حکومەت".

گوڵتسان سەعید دەشڵیت"ئەمەش، زەمانەتێکە، بەڵام لەوە گرنگتر ئەوەیە کە بگەڕێتەوە بۆ موچەخۆران."



PM:10:58:19/09/2022