کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکى دیکە کۆیە و پردێی بۆردوومانکردەوە

کۆماری ئیسلامی ئێران بۆردوومانکردنى بنکە و بارەگاکانى حزبى دیموکراتى کوردستانی ئێرانی لە شاری کۆیە دەستپێکردەوە و بارەگاکانی پارتی ئازادیی کوردستانیش لە پردێ بۆردوومان دەکات.

بەپێی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا سوپاى پاسدارانی ئێران لە ڕێگەى شەش مووشەکى دیکەوە بۆردوومانى بنکە و بارەگاکانى حزبى دیموکراتى کوردستانی ئێرانی لە شاری کۆیە دەستپێکردەوە، بەڵام تا ئێستاش زیانى ئەم هێرشە نەزانراوە. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، سوپاى ئێران لە ڕێگەى چەند مووشەکێکەوە دووبارە چەند بنکەیەکى هێزەکانی پارتی ئازادی کوردستان (پاک)ی لە شارەدێى پردێ کردە ئامانج.


PM:02:06:28/09/2022