گەنجێکی تەمەن (١٩) ساڵ لە دەریاچەی دوکان خنکا

ئەمڕۆ هەینی ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢ گەنجێکی تەمەن (١٩) ساڵ لە کاتی مەلەکردن لە دەریاچەی دوکان خنکا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، گەنجێكی تەمەن (١٩) ساڵی بە ڕەگەز عەرەبی سووری، كە نیشتەجێی شاری هەولێر بووە لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی بە مەبەستی گەشتكردن سەردانی قەزای دوكانیان كردووە و لە كاتی مەلەكردن لە دەریاچەی دوكان خنكاوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا تەرمی گەنجەکە دەرهێندراوەتەوە و دواتریش تەرمەکەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەهید غەریب هەڵەدنی لە دوکان، دوای تەواوكردنی ڕێكارە پزیشكی و یاساییەكان تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی لە سلێمانی كرا.


PM:03:30:30/09/2022