ڤیدیۆ..پردێکی ستراتیژی نێوان قرم و روسیا تەقێندرایەوە


کاربەدەستانی ڕووسیا ڕایانگەیاند" بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژکراو لەسەر پردی قرم تەقیوەتەوە کە نیمچە دوورگەی کریمە بە خاکی دەوڵەتەوە دەبەستێتەوە".( قرم کە خاکی ئۆکرانیە نزیکەی ٨ ساڵ لەمەوبەر رووسیا داگیریکرد).

لای خۆیەوە دەزگای فیدراڵی رووسیا بۆ گواستنەوەی دەریایی و رووبار رایگەیاندووە" کەشتیوانی لە گەرووی قرم  نەوەستاوە"، لە کاتێکدا ئاژانسی هەواڵی تاس لە زاری دەسەڵاتدارانی کریماوە رایگەیاندووە " رێڕەوێکی گواستنەوەی وشکانی لە نیمچە دوورگەکەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی رووسیا لە رێگەی ناوچە نوێیەکانەوە دامەزراندووە".

رووسیا راشیگەیاند" ئەمە راگەیاندنی جەنگە ".
راوێژکارێکی سەرۆکی ئۆکرانیا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەم هێرشە دژی ئەنجامێکی نا شەرعیەو، شوێنەکانی تریش دەگرێتەوە.



PM:02:20:08/10/2022