لەسەر دۆخی عێراق، بەریتانیا هۆشداری دایە هاوڵاتیانی


وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هۆشداری لە خراپبوونی دۆخی عێراق دەدات و داواش لە هاووڵاتیانی دەكات، جگە لە هەرێمی كوردستان سەردانی هیچ پارێزگا و بەشێكی دیكەی عێراق نەكەن.   

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "هێشتا عێراق مەترسی كەوتنە نێو گرژییە هەرێمییەكانی لەسەرە و گروپە میلیشیاكان هێشتا هەڕەشەن بۆ سەر بەریتانیا و بەرژەوەندییەكانی و دەكرێت ئەو گروپانە هێرش بكەنە سەر بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ناوەندە دیپلۆماتییەكان و هاوڵاتییە بیانییەكان".   

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "گرژییەكان لە پەرەسەندندان و دۆخی ئەمنی عێراق مەترسیدارە، بۆیە هاوڵاتیانمان جگە لە هەرێمی كوردستان سەردانی هیچ ناوچەیەكی دیكەی عێراق نەكەن".



PM:07:45:08/10/2022